22‏/10‏/2013

بۆچی میوەکانی بە نرخی ئاڵتون فرۆشت

لە وڵاتی ژاپۆن ئەگەر یەکێکی بیانی بیەوێت میوە بکڕێت و بچێتە لای بەقاڵەکان کە دووکانەکانیان بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش ڕازاندۆتەوە، هیچ کات هەست ناکات میوەی کڕیوە بەڵکو هەست دەکات هاتووە بۆ کڕینی ئاڵتون.

لە فرۆشگاکانی وڵاتی ژاپۆن بە تایبەتی گرانبەهاکان میوە زۆر بە گران دەفرۆشرێت کە نرخەکەی دەگاتە نرخی ئاڵتون، بۆ یە دانیشتوانی شارەکە ناتوانن بە کیلۆ بیکڕن بەڵکو تەنها بە دانە ئەیکڕن واتە یەک سێو یان یەک هێشوو ترێ.

لەگەڵ ئەمەشدا میوەکە بە نایلۆن دەپێچرێتەوە دەشکرێتە قاپێكی پلاستیکەوە تا ئەگەر میوە کەوت ئەوکاتە تێک نەچێت و بەکەڵکی خواردن بێت.

هەروەها کێشەکەی دەور دەبینیێت واتە ئەگەر سێوێک کێشەکەی گەورەتربێت گرانتر دەبێت و جۆرەکەشی دەوردەبینێت بۆ نمونە نرخی یەک هێشو ترێ دەکاتە ٥٥ ئێرو بەڵام یەک قۆخ دەکاتە ٢٠ ئێرۆ.

بۆ ئەمەش ئێستا لەم وڵاتە لە زۆربەی ئاهەنگ و بۆنەکاندا میوە دەبەن بە دیاری و بە شێوازێکی جوان دەیپێچنەوە.

"یوشینوبو ایشیاما"کە سەرۆکی بەشی بەرهەمهێنانی خۆراکە لە وڵاتەدا دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی کە زۆربەی کەسەکان وەک دیاری بەکاریدەهێنن ئێمە هەوڵمان داوە بە باشترین و جوانترین شێوە میوەکان دروست بکرێن".

هۆکاری ئەم نرخەش دەگەرێتەوە بۆ زۆر خواردنی میوە لەلایەن دانیشتوانی ئەم ووڵاتەو هەروەها کەمی میوەکان و ئەم نرخەش زیاتر بۆ ئەوە دانراوە تاکو بەهای میوەکان بزانرێت.

بۆیە تاکو میوە زۆرەو گران نەبووە هەموو ڕۆژێک بیخۆ تاکو شارەزای تامەکانیان ببێت.
خەندان
وەرگێڕانی:راز سیروان
سەرچاوە:maktoob.com

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق