له‌سه‌رده‌می ئیغریقییه‌كانه‌وه گوێز ره‌مزی زیره‌كی بووه، بۆیه به‌ڕێكه‌وت نییه كه له مێشكێكی بچوك ده‌چێت، به‌ڵكو گوێز زۆر سودمه‌نده بۆ خانه‌كانی مێشێك و له‌گه‌ڵیشدا له‌ش ساغی، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌خۆڕا نه‌هاتووه.
دواترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی به‌رشلۆنه له‌سه‌ر گوێز ده‌ریخست كه رۆژانه خواردنی بڕی حه‌وت گوێز رێژه‌ی چه‌وری له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه و په‌ستانی خوێن نزم ده‌كاته‌وه و رێژه‌ی شه‌كریش له‌خوێندا ڕاده‌گرێت.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه كاتێك كه كه‌سێك ده‌یه‌وێت كێشی كه‌مبكاته‌وه، گوێز یاریده‌ده‌رێكی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی برسێتی، چونكه گوێز پڕه له‌جۆره‌ها چه‌وری به‌سود.
زاناكانی زانكۆی به‌رشلۆنه، 22 كه‌سیان خسته ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه 22 نه‌خۆشی جیاوازیان هه‌بووه، وه‌كو شه‌كره و په‌ستانی خوێن و قه‌ڵه‌وی.
ئه‌م كه‌سانه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ رۆژانه 30 گرام گوێزیان ده‌خوارد. پاش ئه‌و ماوه‌یه ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه پێكهاته‌ی "سه‌یروتین"یان كه‌متر بۆته‌وه به به‌راود به‌و كه‌سانه‌ی گوێز ناخۆن.
پێكهاته‌ی "سه‌یروتین" كێش راده‌گرێت و رێژه‌ی چه‌وری و شه‌كر له‌خوێندا راده‌گرێت، ئه‌مه جگه له راگرتنی كۆلستروڵ له خوێندا.
ڤیتامین و ماده گرنگه‌كان كه له گوێزدا هه‌ن:
ئۆمیگا ٣
مه‌گنیسیۆم
ڤیتامین E
پرۆتین
پۆتاسیۆم
مه‌گنیسیۆم
كوبه‌ر
زینك
میلاتونین
دژه‌ئۆكسید
سه‌رچاوه‌كان:
www.gezondheidsnet.be
Daily mail
dr.vinson

إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق