06‏/08‏/2013

سووده‌كانی قه‌رنابیت

بەهای خۆراكی قەرنابیت Cauliflowerلەوەدایە كە پێكهاتووەكانی رێگە لەو ئەنزیمانە دەگرن كە هۆكارە شێرپەنجەییەكان ئاكتیڤ دەكەن و دەرەنجام شێرپەنجە پەیدا دەكەن. قەرنابیت وەكو میوە مزرەكان رێژەیەكی زۆر باشی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت كە دژەئۆكسانێكی زۆر بەهێزە و دژی هەوكردنەكان زۆر چالاكە بەتایبەتی بۆ هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. ئەو ماددە گرنگانەی كە كانزای سۆلفەریان تێدایە لەناو قەرنابیتدا توانای جگەر زیاد دەكەن بۆ هاوسەنگكردنەوەی ماددە زیانبەخشەكان لە لەشدا. ئەگەر ئەم ماددە زیانبەخشانە لە لەشدا هاوسەنگ نەكرێنەوە، كاریگەری دەكەنە سەر پەردەی خانە و مۆلیكیولی DNA، ئەم كاریگەرییە، دەبێتە هۆی گەشەكردن و دابەشبوونێكی كۆنترۆلنەكراو، كە لە كۆتاییدا دەبێتە ئەگەری شێرپەنجە. قەرنابیت ریشاڵ و چەندین ئەنزیم لەخۆدەگرێت كە رێگە لەم كردارە دەگرن و لەش لە شێرپەنجە دەپارێزن بەتایبەتی لە شێرپەنجەی سییەكان و مەمك و هێلكەدان و قۆڵۆن و شێرپەنجەی میزڵدان. لەلایەكی ترەوە، خواردنی قەرنابیت كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە نەخۆشی دەپارێزێت و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپیش دادەبەزێنێت. ماددەی ئەلیسین Allicin كە لە قەرنابیتدایە، تەندروستی دڵ باشتر دەكات و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە كەم دەكاتەوە. كانزای سیلینیۆم Selenium كە شان بە شانی ڤیتامین C كاردەكات، بەرگری لەش بەهێز دەكات، هەروەها سیلینیۆم كانزایەكە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. فۆلێتیش یان ڤیتامین B9 لە قەرنابییتدا هەیە و سوودی یەكجار زۆری هەیە بۆ ئافرەتی دووگیان بەوەی كە یارمەتی گەشەی كۆرپە دەدات و دەیپارێزێت لە سەقەتییە زگماكییەكان.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق