04‏/08‏/2013

گرنگی كاكڵەكان بۆ تەندروستی

لەمێژە لە لایەن گەلێك كەس كاكڵەكان Nuts ناوبانگێكی خراپیان هەیە بەوەی كە رێژەیەكی بەرزی چەوری لەخۆدەگرن، بەڵام لە راستیدا كاكڵەكان بەشێكی گرنگی خۆراكن، چەورییەكانیشیان لە جۆری چەورییە یەكانە ناتێرەكانن كە بۆ تەندروستی دڵ سوودبەخشن. كاكڵەكان بەتایبەتی باوی، گوێز، كازو، بندق، فستق، گوێزی بەرازیلی Brazil Nuts، گوێزی ئەمەریكی Pecans سەرچاوەی زۆر باشن بۆ پرۆتین و كانزاكان و چەندین ماددەی گرنگی دیكە وەكو: ڤیتامین E، كانزای سیلینیۆم، كالسیۆم، مەگنسیۆم، ریشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان Polyphenols، ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا 3، هەر بۆیە هەموو كاكڵەكان وەكو یەك سوودبەخشن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەكرە، هەروەها بۆ رێگرتن لە زیادبوونی كێش و دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا، لەگەڵ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن، شێرپەنەی مەمك و پاراستنی تەندروستی ئێسك. بۆ ئەم مەبەستە، هەوڵ بدە كە رۆژانە بەلای كەم نزیكەی 75 گرام لە كاكڵەكان بخۆیت.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق