لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ده‌لێت" میوه‌ى هه‌نار چاره‌سه‌رى 11 نه‌خۆشی ده‌كات و به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوانیش پێویستى جه‌سته له سه‌رچاوه بنه‌ره‌تیه‌كانى خۆراك دابین ده‌كات .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌نكه‌كانى هه‌نار كه ده‌كرێته گۆشراوه‌ى بلوورى و له‌گه‌ل سه‌لاته‌ى میوه به‌كارده‌هێنرێت بۆ خواردن ، یارمه‌تى له‌ناوبردنى ئه‌و به‌كتریایه ده‌دات كه مرۆڤ تووشی سكچوون ده‌كات ، وه دڵ و گه‌ده به‌هێزده‌كات و خوێنیش پاك ده‌كاته‌وه ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌ردى گۆرچیله له‌ناوده‌بات و ئازاراى جۆمگه‌كانیش كه‌م ده‌كاته‌وه .
دكتۆر سه‌عید سلێمان پسپۆر له بنكه‌ى نیشتیمانى بۆ لێكۆلینه‌وه ده‌لێت" توێكلى هه‌نار سوودى هه‌یه بۆ فڕێدانه‌ده‌ره‌وه‌ى كرمى ڕیخۆله‌ى ، ئه‌ویش به‌هۆى بوونى ماده‌ى فلۆریدات تێیدا ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی ئاوڵه ده‌كات .
میوه‌ى هه‌نار له لووتكه‌ى میوه‌كادندا له ڕووى بوونى چه‌ندین ماده‌ى به‌سوود تێیدا كه چاره‌سه‌رى چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كه‌ن ، له‌وانه‌ش پرۆتینه‌كان و چه‌ورى و خوێ ى كانزایی و پۆتاسیۆم و ئاسن و مس و هه‌ندێ ترشیات و ڤیتامینه‌كان .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووتریش ئاشكراى كردبوو ، كه هه‌نار به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشی (دیزنتاریا)و چاره‌سه‌رى بێهێزى و حاله‌تى ده‌روونى و هه‌ندێ جۆرى وه‌رم .
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق