16‏/06‏/2013

سەوزە زیاتر بخۆم یان میوە؟




لە راستیدا نابێت كە سەوزە Vegetables لە میوە Fruits زیاتر یان میوە لە سەوزە زیاتر بخۆیت، چونكە هەندێك رێژەی ماددەی خۆراكییەكان كە پێویستن بۆ لەش بەتایبەتی ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants لە سەوزە و میوەدا جیاوازیان هەیە ئەگەرچی لە گەلێك پێكهات و سیفەتەكاندا هاوبەشن. ئەگەرچی گروپی سەوزە و میوەكان ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرن، بەڵام سەوزەكان لە میوە زیاتر كانزا و كۆمەڵەی ڤیتامین B لەخۆدەگرن. لەگەڵ ئەمەشدا، بە ڕای پسپۆرانی خۆراك و تەندروستیی باش نییە كە سەوزە كەمتر لە میوە بخۆیت یان بە پێچەوانەوە، ئەگەرچی كەسانێك سەوزە زیاتر پەسەند دەكەن بەتایبەتی كە ماددە دژەئۆكسانی زۆر و گرنگ بە رێژەی زۆر باش لەخۆدەگرن كە بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە، بەڵام هەرگیز باش نییە كە میوە بە یەكجاری بەلاوە بنێین. گەلێك لە میوەكانیش ماددەی یەكجار تایبەت و سوودبەخش لەخۆدەگرن كە لە هیچ جۆرێكی سەوزەدا بەدی ناكرێن، بۆ نموونە پرتەقال كە جگە لە ڤیتامین C بە سەدان ماددە لەخۆدەگرێت لە توێكڵ و فڵێشدا كە یەكجار تایبەتن بە پرتەقال

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق