19‏/05‏/2013

ئەگەر حەز بەكێشێكی باش دەکەیت ئاگاداری ژه‌می ئێوارانت به‌!



لەوانەیە دورکەوتنەوە لە خواردنی کاربۆهیدرات لە ئێواراندا یارمەتیت بدات لە دابەزینی کێشت، نان و مەعکەڕۆنە و برنج و پەتاتەو چپس و شیرینی و ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بەکاربۆهیدرات، ئەمانە با لەسەر لیستی خواردنی ئێواران لاببرێت، لەگەڵ پەیڕەوی سیستەمی خواردنی ڕێژەی کاربۆهیدراتی تێدا کەم بێت، ئەو کاتە پێویستی لەش کەم دەبێتەوە بۆ ئەنسۆلین، ئەو هۆڕمۆنەش رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ بڵاوبونەوەی کاربۆهیدرات لەناو لەشدا، لەئەنجامی ئەمەش ڕێژەی چەوری هەڵگیراو لەلەش کەمدەبێتەوە، ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی چەوری دەدات.
واباشە ئێواران قاپێك زەڵاتە لەگەڵ پەنیری فیتا یان پارچەیەك گۆشتی قەل لەگەڵ جۆرەکانی سەوزەی لێنراو لەگەڵ پەنیر و شۆربایەکی سەوزە و کەمێك گۆشتی سوور یاخود ماسی لەگەڵ سەوزەدا بخورێت، لەدوای ئەمەش جوڵە زۆر گرنگە بە زوترین کات چەند کیلۆگرامێك دادەبەزێت و ئەوەی پێویستە لەسەرت کێشی خۆت بپارێزیت بۆماوەیەکی درێژ.

ئا: تاژان جه‌زا

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق