07‏/01‏/2013

توێکلی سێو دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەش

سپۆڕانی زانکۆیەکی ئەمەریکا لە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک توێژینەوەی نوێ بۆیان دەرکەوت کە جۆرێک مادەی هاوشێوەی مۆم کە بە ئەسید ئورسۆلیک ناسراوە لە ناو توێکلی سێو دا هەیە کە رێگە لە لاواز بوونی ماسولکەکانی لەش دەگرێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تانوپۆکانی لەش.

بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەری ئالکالایڤ، سەرەرای ئەوەی سێو بۆ دابەزاندنی چەوری و شەکرەی ناو خوێن ز...ۆر سوودمەندە لە هەمانکاتیشدا توێکڵی سێو بۆ دەرمانی چارەسەری ئەو کەسانەی کە ماسولکەکانی لەشیان لاوازە زۆر سوودمەندە.کریستۆفەر ئادامز، پسپۆڕ و شارەزای سەرەکی ئەو توێژینەوەیە لەو بارەیەوە وتی: لاوازبوونی ماسولکەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشە، سەرەڕای فراوانبوونی ئەو کێشەیە بەڵام تا ئێستا هیچ دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی دروست نەکراوە و هەر کەسێک لە ماوەی تەمەنیدا یان لە کاتی بەساڵاچووندا تووشی گرفتی لاوازی ماسولکە دەبێتەوە.


دوای ئەنجامدانی چەندین توێژینەوەی زانستی لە سەر توێکڵی سێو دەرکەوت کە مادەی کیمیایی ئەسید ئورسۆلیک، رۆڵێکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی لاوازی ماسولکەکانی لەش دەبینێت.
سپۆڕانی زانکۆیەکی ئەمەریکا لە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک توێژینەوەی نوێ بۆیان دەرکەوت کە جۆرێک مادەی هاوشێوەی مۆم کە بە ئەسید ئورسۆلیک ناسراوە لە ناو توێکلی سێو دا هەیە کە رێگە لە لاواز بوونی ماسولکەکانی لەش دەگرێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تانوپۆکانی لەش.

بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەری ئالکالایڤ، سەرەرای ئەوەی سێو بۆ دابەزاندنی چەوری و شەکرەی ناو خوێن زۆر سوودمەندە لە هەمانکاتیشدا توێکڵی سێو بۆ دەرمانی چارەسەری ئەو کەسانەی کە ماسولکەکانی لەشیان لاوازە زۆر سوودمەندە.

کریستۆفەر ئادامز، پسپۆڕ و شارەزای سەرەکی ئەو توێژینەوەیە لەو بارەیەوە وتی: لاوازبوونی ماسولکەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشە، سەرەڕای فراوانبوونی ئەو کێشەیە بەڵام تا ئێستا هیچ دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی دروست نەکراوە و هەر کەسێک لە ماوەی تەمەنیدا یان لە کاتی بەساڵاچووندا تووشی گرفتی لاوازی ماسولکە دەبێتەوە.


دوای ئەنجامدانی چەندین توێژینەوەی زانستی لە سەر توێکڵی سێو دەرکەوت کە مادەی کیمیایی ئەسید ئورسۆلیک، رۆڵێکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی لاوازی ماسولکەکانی لەش دەبینێت.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق