توێژه‌رانی به‌ریتانیا ڕایانگه‌یاند كه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان ناوه له چاره‌سه‌ركردنی نابیستی (كه‌ڕی)دا، ئێستا خه‌ریك تازه‌كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی بیستنن و ئه‌و كاره له ئاژه‌ڵاندا سه‌ری گرتووه و چاكی كردوونه‌ته‌وه، زۆرجار
نه‌بیستن و كه‌ڕبوونی زگماكی به‌هۆی نه‌مان و تێكچوونی خانه‌كانی بیستنی ناو مێشك و گوێیه، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگێك ببیستست، ده‌بێت گوێی ناوه‌وه ئه‌و ده‌نگه بگۆڕێت بۆ سیگناڵی كاره‌با و بینیرێت بۆ مێشك، به‌ڵام یه‌كێك له ده كه‌سدا ئه‌و خانه ده‌مارییانه‌ی تێكده‌چێت كه سیگناڵه كاره‌باییه‌كه هه‌ڵده‌گرێت بۆ مێشك و ناتوانێت باش ببیستێت. زانایانی به‌ریتانی ئێستا خه‌ریك ئه‌وه‌ن كه ئه‌و خانه ده‌مارییانه بگۆڕن بۆ تازه‌تر و كه‌سه‌كه بتوانێت ببیستێت، ئه‌و خانه ده‌مارییه له كۆرپه‌له وه‌رده‌گرن، كۆمه‌ڵێك خانه هه‌ن له كۆرپه‌له‌دا كه زۆرده‌بن و گه‌شه‌ده‌كه‌ن و ده‌بن به خانه ده‌مارییه‌كانی ناو جه‌سته، زاناكان به‌نیازن ئه‌وه به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خانه ده‌مارییانه درووست بكه‌ن، ئه‌و خانانه له‌گه‌ڵا شله‌یه‌كدا تێكه‌ڵا ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی شێوه‌ی ئه‌و خانانه وه‌ربگرن، توێژینه‌وه‌كه ده‌ری خستووه كه ئه‌و كاره له‌دوای 10 هه‌فته بووه‌ته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی 45%ی بیستنی كه‌سه‌كه.
ئه‌مه چاره‌سه‌ری ته‌واو نییه و ناتوانێت وا له‌كه‌سه‌كه بكات گوێی له چرپه ببێت، به‌ڵام ده‌توانێت به‌چاكی گوێی له گفتۆ بێت له ژوورێكدا، ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ره زۆر قورس ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی له مشكه‌وه بگوازرێته‌وه و له‌سه‌ر مرۆڤ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت و ناتوانرێت بگه‌یه‌نرێته هه‌موو كه‌ڕه‌كانی جیهان.

إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق