22‏/01‏/2014

شیر بۆ نەخۆشیه‌كانی دڵ


شیر Milk خۆراكێكی تەواوە، چونكە زۆربەی ماددە خۆراكییە گرنگەكان لەخۆدەگرێت وەكو
پرۆتین، كاربۆهییدرات، چەوری، ڤیامینەكان، كانزایەكان. شیر جۆرێك پرۆتینی تێدایە كە
هەرسكردنی زۆر ئاسانە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی تری پرۆتیندا. شیر بڕێكی باشی لەڤیتامین A، ڤیتامین D، ڤیتامین E و كۆمەڵەی ڤیتامین B تێدایە كە گرنگن بۆ تەندروستییەكی باش، هەروەها ڤیتامین B12 و فۆلیك ئەسید كە گرنگن بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن.

ئاوی‌ سارد دوای‌ نانخواردن خراپه

خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌ك په‌رداخ ئاوی‌ سارد له‌دوای‌ نانخواردن، له‌وانه‌یه‌ لای‌ هه‌ندێك كه‌س زۆر خۆش بێت, به‌لاَم كاتێك كه‌ ئاوی‌ سارد ده‌خۆێته‌وه‌ دوای‌ نانخواردن، ئه‌و ئاوه‌ سارده‌ واده‌كات ئه‌و چه‌ورییانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌دا خواردووته‌ بمه‌یه‌نێت.

خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان ، دڵ به‌هێزده‌كات

لەسەمەرەکانی زانست ئەوەیە، ده‌ستی كردووه‌ به‌ به‌ستنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ددانه‌كان
به‌ده‌مه‌وه‌ له‌لایه‌ك‌و به‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌وه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ، ئایا هیچ ئاماژەیەکی پێغەمبەر بۆ ئەم دۆزینەوەیە هەیە ؟.......

02‏/01‏/2014

'خوێن' کورتەیەک لەسەر خوێن بەگشتی


- خوێن شلەیە و بە بەردەوامی بەناو لەشدا ھاتوچۆ دەکات و لەڕێگەی خوێنەوە خۆراک و ئۆکسجین دەگەیەنرێت بەلەش و لەشیش لە پاشەڕۆ و پاشماوەی کارلێک و زیندەچالاکیەکان ڕزگار دەکات و لەڕێگەی ئەندامە دەرکەرەکانەوە دەکاتە دەرەوە.
- زۆربەی خوێن شلەیە و لەگەڵ کۆمەڵێک خانە و گەردی پرۆتینی کە تێیایدا مەلەدەکات و ئەمەش وای کردوە کە خوێن تێرتر (خەستر) بێت لە ئاوی ئاسایی.
- کەسی ئاسایی نزیکەی (٥ لیتر) خوێن لەلەشیدا ھەیە (زیاتر لە گاڵۆنێک).

لە چیای جودی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی پەرەدەستێنێت

ئەوە بۆماوەی دووساڵ زیاتر دەبێت خەڵکێکی زۆری ناوچەی سلۆپی و دەوروبەری لەسەر چیای جودی خەریکی ڕاوکردنی ئاژەڵە کێویەکانن و حکوتی تورکیاش ھیچ ڕێگریەکیان لێناکات و ھەتا ئێستا بە دەیان بزن و ئاسک و کەروێش و ڕێوی و باڵندە و ئاژەڵەکانی تر ڕاوکراون.