‏إظهار الرسائل ذات التسميات زانیاری كشتوكاڵی. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات زانیاری كشتوكاڵی. إظهار كافة الرسائل

22‏/01‏/2014

به‌هارات و كاری ده‌تپارێزێت له‌نه‌خۆشی شه‌كره‌

له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌ خواردنی به‌هارات و كاری ده‌تپارێزێت له‌توشبون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشبینی ئه‌وه‌یان لێده‌كردێت ڕوبه‌ڕوی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ببنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی 9 مانگی خایاندوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی ژه‌مێك له‌كاری به‌سه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبون به‌ شه‌كره‌،

پرتەقاڵ بۆ چارەسەركردنی چەندین نەخۆشی

زۆرینەمان ئەوە دەزانین كە لیمۆ و پرتەقاڵ بڕێكی زۆری ڤیتامین C یان تێدایە، لە كاتێكدا زۆرینەمان نازانین ئەو دوو میوەیە چەند ڤیتامینی تری تێدایە كە رۆڵی هەیە لە چارەسەركردنی زۆر نەخۆشیدا یان پاراستنی لەش لێیان وەك سەرمابوون و نەخۆشی ئەسقەربووت كە دەبێتە هۆی لاوازبوونی لەش و شیبوونەوەی مادەی جیری لە ئێسكدا.

زۆرینەمان ئەوە دەزانین كە لیمۆ و پرتەقاڵ بڕێكی زۆری ڤیتامین C یان تێدایە، لە كاتێكدا زۆرینەمان نازانین ئەو دوو میوەیە چەند ڤیتامینی تری تێدایە كە رۆڵی هەیە لە چارەسەركردنی زۆر نەخۆشیدا یان پاراستنی لەش لێیان وەك سەرمابوون و نەخۆشی ئەسقەربووت كە دەبێتە هۆی لاوازبوونی لەش و شیبوونەوەی مادەی جیری لە ئێسكدا.

شووتى فشارى خوێن داده‌به‌زێنێت

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌تازه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه‌ خواردنى شووتى ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زاندنى فشارى خوێن.

هه‌ردوو توێژه‌ر (ئارتۆرۆ ڤیگۆیروا و بێهرام ئه‌رگه‌مه‌ندى) له‌زانكۆى فلۆریداى ئه‌مریكا له‌میانه‌ى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌خواردنى شووتى كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زاندنى فشارى خوێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى شووتى ترشى ئه‌مینى (ئارگینین) و (سیترۆلین) ى تێدایه‌ كه‌كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زاندنى فشارى خوێن.هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌رانه‌ باسیشیان له‌وه‌كردووه‌، شووتى باشترین سه‌رچاوه‌ى سروشتییه‌ بۆ ترشى سیترۆلین و رِێكخستنى كارى خوێنبه‌ره‌كان و سروشتى ئاسایى فشارى خوێن.

بۆ ڕزگاربوون له‌ بۆنی ده‌م

له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌ بۆنی ده‌میان بێزارده‌بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بۆماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک خواردن ناخۆن. بۆ رزگاربوون له‌ بۆنی ده‌م له‌ کاتی
به‌ڕۆژووبووندا ئه‌م ڕێنماییانه‌ ده‌بنه‌ هۆی بنه‌بڕکردنی بۆنی ده‌م:-

- هه‌وڵبده‌ له‌ کاتی پارشێودا یه‌ک کوپ چای سه‌وز بخۆی، چونکه‌ چه‌ند ماده‌یه‌کی تێدایه‌ ده‌بێته‌ هۆی لابردنی ئه‌و به‌کتریایانه‌ی که‌ بۆنی ده‌م ناخۆش ده‌که‌ن. ده‌شتوانی بۆ زیاتر کارابوونی دارچینی بکه‌یته‌ ناو چاکه‌وه‌.

رێبه‌ری خۆراک بۆ دووگیان

ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ی که‌ هه‌ڵده‌بژێریت و ده‌یخۆیت له‌ کاتی دووگیانیت، کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆت و مناڵه‌که‌ت له‌ ئێستا و له‌ داهاتوو.
- دووگیانی کاتێکی باشه‌ بۆ چاو خشاندنه‌وه‌ به‌ خۆراکت.
- زیاد بوونی کێش به‌ شێوه‌یه‌کی رێک و ورده‌ ورده‌، به‌ خواردنی خۆراکی هاوسه‌نگ و ته‌ندروست، زۆر باشه‌ بۆ خۆت و کۆرپه‌له‌که‌ت.

كه‌م خوێنى له‌ كاتى سكپرِیدا

كه‌م خوێنى به‌ هۆى كه‌مى رِێژه‌ى ئاسن له‌ له‌شدا، نه‌خۆشى یه‌كى باوه‌ له‌ ناو ژنانى سكپرِ و شیرده‌ردا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئاسنه‌ى كه‌ پێویسته‌ بۆ دروست بوون و گه‌شه‌ى كۆرپه‌له‌ و وێڵداش له‌ دایكه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستدانى ئاسن له‌ كاتى شیردانیشدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆربه‌ى كات كه‌مى فۆلیك ئه‌سید شان به‌شانى كه‌مى ئاسن، ئه‌بێته‌ هۆى كه‌م خوێنى.

شیر بۆ نەخۆشیه‌كانی دڵ


شیر Milk خۆراكێكی تەواوە، چونكە زۆربەی ماددە خۆراكییە گرنگەكان لەخۆدەگرێت وەكو
پرۆتین، كاربۆهییدرات، چەوری، ڤیامینەكان، كانزایەكان. شیر جۆرێك پرۆتینی تێدایە كە
هەرسكردنی زۆر ئاسانە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی تری پرۆتیندا. شیر بڕێكی باشی لەڤیتامین A، ڤیتامین D، ڤیتامین E و كۆمەڵەی ڤیتامین B تێدایە كە گرنگن بۆ تەندروستییەكی باش، هەروەها ڤیتامین B12 و فۆلیك ئەسید كە گرنگن بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن.

ئاوی‌ سارد دوای‌ نانخواردن خراپه

خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌ك په‌رداخ ئاوی‌ سارد له‌دوای‌ نانخواردن، له‌وانه‌یه‌ لای‌ هه‌ندێك كه‌س زۆر خۆش بێت, به‌لاَم كاتێك كه‌ ئاوی‌ سارد ده‌خۆێته‌وه‌ دوای‌ نانخواردن، ئه‌و ئاوه‌ سارده‌ واده‌كات ئه‌و چه‌ورییانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌دا خواردووته‌ بمه‌یه‌نێت.

خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان ، دڵ به‌هێزده‌كات

لەسەمەرەکانی زانست ئەوەیە، ده‌ستی كردووه‌ به‌ به‌ستنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ددانه‌كان
به‌ده‌مه‌وه‌ له‌لایه‌ك‌و به‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌وه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ، ئایا هیچ ئاماژەیەکی پێغەمبەر بۆ ئەم دۆزینەوەیە هەیە ؟.......

02‏/01‏/2014

لە چیای جودی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی پەرەدەستێنێت

ئەوە بۆماوەی دووساڵ زیاتر دەبێت خەڵکێکی زۆری ناوچەی سلۆپی و دەوروبەری لەسەر چیای جودی خەریکی ڕاوکردنی ئاژەڵە کێویەکانن و حکوتی تورکیاش ھیچ ڕێگریەکیان لێناکات و ھەتا ئێستا بە دەیان بزن و ئاسک و کەروێش و ڕێوی و باڵندە و ئاژەڵەکانی تر ڕاوکراون.

30‏/12‏/2013

مێژووی كشتوكاڵ له‌ كوردستان

له‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه‌ نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له‌ ئێسته‌ ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له‌ زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له‌ سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه‌ ناوچه‌ بیابانی و چۆڵه‌وانییه‌كانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده‌ وشكه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.

22‏/10‏/2013

بەم پێنج جۆره‌ سەوزەیە کێشت دابەزێنە

رەنگە زۆربەی زۆرمان کاتێک دەمانەوێت کێشمان کەم بکەینەوە زۆربەی خواردنە بەسوودەکان نەخۆین، لەگەڵ ئەمەشدا زۆربەی خواردنەکان سوودیان هەیە بۆ ئەم دیاردەیە کە دەبنە هۆی دابەزاندنی کێش و ئێمەش لەم زانیاریە بێ ئاگاین، بۆیە دەتوانیت ئەم سەوزانە بخۆیت کاتێک دەتەوێت کێشت دابەزێنیت.
1. برۆکلی: ئەم سەوزیە سوودێکی زۆری هەیە بەوەی کە دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری لەش و بەمەش کێشی لەش کەم دەکات و هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامەنەکان، بۆیە دەبێت بە بەردەوامی بخورێت.

لەمەودوا ئاوی لیمۆ زۆر بخۆ

رەنگە زۆرجار ئاماژەمان بە سوودەکانی لیمۆ دابێت و چەندین جار روونکردنەوەمان لەسەر داوە، بەڵام ئەم جارە سوودە سەڕسورهێنەرەکانی ئاوی لیمۆ دەخەینە بەرچاو تاکو تۆش بیخۆیت و سوودی لێوەربگریت.

1. دەبێتە هۆی چالاککردنی کۆئەندامی بەرگری بۆ ئەمەش ئەگەری توشبوونمان بە زۆربەی نەخۆشیەکان کەم دەکاتەوە.

2. بەهۆی ئەوەی ریَژەیەکی زۆر مادەی پۆتاسێۆمی تێدایە، دەبێتە هۆی چالاککردنی مێشک و دەمارەکان و هەروەها لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەمانپارێزیت.

تێكه‌ڵه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری مێخه‌كه‌


زۆرجار له‌كاتی له‌ پێكردنی پێڵاودا بۆ كاتێكی زۆر، ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ پێیه‌كانت بگوشێت یان بچوك بێت، مێخه‌كه‌یه‌ك له‌ قاچ وله‌ نێوان په‌نجه‌كانتدا دروست ده‌بێت، هه‌روها زۆربه‌ی چار له‌ نێوانی په‌نجه‌ی ده‌ستیشه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ د. هنه‌ری شێبان، كه‌ پزێشكێكی لوبنانییه‌ باس له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌كات له‌ رێگه‌ی ره‌شكه‌ و سركه‌-وه‌.

بەزالیای سارد و شێرپەنجە



بەزالیا یاخود پۆڵکە، یەکێکە لەبەرهەمە پاقلەمەنیەکان کە "مەندڵ" بەکاریهێنا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەی و توانی سەکەوتنێکی باش بەدەست بهێنیت لە بۆماوەدا، بەهۆی بەکارهێنانی ئەم رووەکەوە.


ئەوەی شایەنی باسە ئەم رووەکە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندوستی مرۆڤ وچارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکان دەکات بەتایبەتی شێرپەنجە.

ناوکی ترێ لە چارەسەری کیمیاوی باشترە

ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان کە پێویستە بەردەوام بخورێت، بەڵام لە ترێ کە گرنگتر ناوکەکەیەتی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ کەم کردنەوەی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆلۆن.

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەوانەی ناوکی ترێ دەخۆن تەندروستیەکی باشتریان هەیە و هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە کەمترە.

11‏/10‏/2013

سووده‌كانی‌ گوێز



له‌سه‌رده‌می ئیغریقییه‌كانه‌وه‌ گوێز ره‌مزی زیره‌كی بووه‌، بۆیه‌ به‌ڕێكه‌وت نییه‌ كه‌ له‌ مێشكێكی بچوك ده‌چێت، به‌ڵكو گوێز زۆر سودمه‌نده‌ بۆ خانه‌كانی مێشێك ‌و له‌گه‌ڵیشدا له‌ش ساغی، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌خۆڕا نه‌هاتووه‌.

دواترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی به‌رشلۆنه‌ له‌سه‌ر گوێز ده‌ریخست كه‌ رۆژانه‌ خواردنی‌ بڕی حه‌وت گوێز رێژه‌ی چه‌وری له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌ و په‌ستانی خوێن نزم ده‌كاته‌وه‌ ‌و رێژه‌ی شه‌كریش له‌خوێندا ڕاده‌گرێت.

هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه‌ كاتێك كه‌ كه‌سێك ده‌یه‌وێت كێشی كه‌مبكاته‌وه‌، گوێز یاریده‌ده‌رێكی باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی برسێتی، چونكه‌ گوێز پڕه‌ له‌جۆره‌ها چه‌وری به‌سود.

سوده‌كانی‌ هه‌نجیر

 به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ (ماشی‌) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ پزیشكی‌ ده‌ریخستووه‌، هه‌نجیر ڕیشاڵی‌ (بیكیتین)ی‌ تێدایه‌، كه‌ سودی‌ بۆ كۆ ئه‌ندامی‌ هه‌رس هه‌یه‌، هاوكات یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ كۆڵستڕۆڵی‌ زیان به‌خشی‌ له‌شی‌ مرۆڤ ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن له‌یه‌ك كاتدا، ئه‌گه‌ر هه‌نجیر زۆر بخۆرێت ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن‌و دابه‌زاندنی‌ سۆدیۆم‌و پۆتاسیۆم له‌له‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نجیر له‌پێكهاته‌كه‌یدا بڕێكی‌ زۆر سۆدیۆم‌و پۆتاسیۆم هه‌یه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌

20‏/09‏/2013

لەپاش خواردنی بیبەری تیژ، ئاو مەخۆرەوە



بیبەری تیژ مادەیەكی كیمیایی تێدایە بەناوی كابستین، كە لەگەڵ ئاو كارلێك ناكات. بۆیە هەركاتێك بیبەری تیژت خواردو گەرم بوو، ئەوا یەك لەمانە بخۆ، شیر، ماست، ئایس كرێم، بۆئەوەی تیژیەكە نەمێنێت. بەتایبەت شیر كە مادەی كازایینی تێدایە، كە هەڵدەستێت بەشكاندنی كابستین و وادەكات تیژیەكە نەمێنێت، یان كەم بێتەوە

شەکر، کوشندەترین ژەهری سەردەم


پسپۆڕێکی تەندروستی هۆڵەندا ڕایدەگەێنێت، شەکر وەک ژەهرێکی کوشندە وایە و پێویستە مامەڵەکردن پێیەوە ڕێک بخرێت و هاوشێوەی خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە باجی لەسەر دابنرێت.


پێگەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە: پاوڵ ڤان دێر ڤێلپن سەرۆکی دەزگای تەندروستی ئەمستەردام-ی پایتەخی هۆڵەندا پێیوایه‌ شەکر "ترسناکترین ژەهری سەردەمە" و دەڵێت: "شەکر ژەهرێکی هاوشێوەی كحول و جگەرەیە و پێویستە بەکارهێنانی سنووردار بکرێت."